بڕیارم داوە

© 2017 Ibo Gharib - published with kind permission

Download
PDF
Briyarim dawe (Ibo) - Partitur.pdf
Adobe Acrobat Document 43.3 KB
Download
MIDI
Briyarim dawe (Ibo).mid
mid File 4.0 KB
Download
MP3
Ibo Gharib - Briyarim dawe.mp3
MP3 Audio File 3.0 MB


[1]
 بڕیارم داوە، دوای عیسا کەوم
 ناگەڕێمەوە، ناگەڕێمەوە
 جیهان لە دواوە، خاچ لە پێشەوە
 ناگەڕێمەوە، ناگەڕێمەوە
 
 هیوا و ئاواتم، خودا ڕازی کەم
 هەر وەکو ئاوا، بەرز بێ خاچەکەم
 من لەم ڕێی پیرۆزە ناگەڕێمەوە
 ڕێنیشاندەرمە ناگەڕێمەوە
 ناگەڕێمەوە

[2]
 ئەی عیسای مەزن، پیرۆزە ناوت
 من لە سەر ڕێی تۆم، ناگەڕێمەوە
 ئەی عیسای مەزن، پیرۆزە ناوت
 من لە سەر ڕێی تۆم، ناگەڕێمەوە
 
 ڕوو لە تۆ ئەکەین، تۆ پاشامانی
 ئێمە ڕۆڵەی تۆین، ناگەڕەینەوە
 من لەم ڕێی پیرۆزە ناگەڕێمەوە
 ڕێنیشاندەرمە ناگەڕێمەوە
 ناگەڕێمەوە

[3]
 بەهەشتی شادی، تۆی عیسای مەزن
 لە خۆشەویستی، ناگەڕەینەوە
 بەهەشتی شادی، تۆی عیسای مەزن
 لە خۆشەویستی، ناگەڕەینەوە
 
 تۆی هیوای ئێمە، هەر تۆی ڕووناکی
 بە مردنیش بێ، ناگەڕەینەوە
 من لەم ڕێی پیرۆزە ناگەڕێمەوە
 ڕێنیشاندەرمە ناگەڕێمەوە
 ناگەڕێمەوە


[1]
 Břiyarim dawe, dwayi Îsa kewim,
 Nageřêmewe, nageřêmewe
 Cîhan le dwawe, xaç le pêşewe,
 Nageřêmewe, nageřêmewe
 ||
 Hîwa û awatim, Xuda řazî kem,
 Her weku awa, beriz bê xaçekem
 Min lem řêyi pîroze nageřêmewe
 Řênîşanderme nageřêmewe
 Nageřêmewe

[2]
 Eyi 'Îsayi mezin, pîroze nawit,
 Min le ser rêyi tom, nageřêmewe
 Eyi 'Îsayi mezin, pîroze nawit,
 Min le ser rêyi tom, nageřêmewe
 ||
 Řû le to ekeyin, to paşamanî,
 Ême řoĺeyi toyin, nageřeyinewe
 Min lem řêyi pîroze nageřêmewe
 Řênîşanderme nageřêmewe
 Nageřêmewe

[3]
 Beheşitî şadî, toyi 'Îsayi mezin,
 Le xoşewîstî, nageřeyinewe
 Beheşitî şadî, toyi 'Îsayi mezin,
 Le xoşewîstî, nageřeyinewe
 ||
 Toyi hiywayi ême, her toyi řûnakî,
 Be mirdinîş bê, nageřeyinewe
 Min lem řêyi pîroze nageřêmewe
 Řênîşanderme nageřêmewe
 Nageřêmewe